image

دۆناڵد ترامپ لە تویتێکی تایبەتدا بە حاڵەتێکی گاڵتە ئامێزەوە سپاس و تەقدیری ئێران دەکات .

لە ڕاپۆرتێکدا ، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە ئێران لە ساڵی ڕابردوودا بە هێچ شێوەیەک بەرامبەر کەشتییەکانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە کەنارئاوەکانی فارس جموجووڵێکی جەنجاڵ ئامێزی ئەنجام نەداوە .

هەر لەم بارەوە ترامپ ئامار و داتای لە سەر " جموجوڵی ئێران " لە دژی کەشتییەکانی ئەمریکا لە کەنار ئاوەکانی فارس خستە ڕوو .

ئەو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ئەم داتایەی خستە بەرچاوی بینەرانی خۆی : " لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٣٦ جار ... لە ساڵی ٢٠١٧ دا ١٤ جار ... وە لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٠ .

 جێگای ئاماژە پێدانە ترامپ لە مانگی مەی لە پرۆگرامی بەرجام دەرکەوت و داوای لە ئێران کرد واز لە پاڵپشتی کردنی " تێرۆریستانی تووندڕەو و ڕێکخراوە ناوچەییەکان وەکوو حزبوللە و حەماس و تاڵیبان و ئەلقاعیدە (هەروەها دەزگا قەدەخە کراوەکانی ڕووسیا ) " بێنێت و لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیدا واز لە باسو خواستی لە ناو بردنی ئیسرائیل کۆتایی پێبێنێت و هەروەها لە توند و تیژ کردنی شەڕی یەمەن دەست هەڵگرێت