image

پەیامی کورد     ...   سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا دەستی لە کار کشاندەوە

کەمێک بەرلەئێستا ئێدوارد فلیپ سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا دەستی لە کارکشاندەوە.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی فەڕەنسا، ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڵاویکردۆتەوە، سەرۆک وەزیرانی ووڵاتەکەیان دەستلەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەتدا.
راگەێندراوەکەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاماژەی بەوە نەکردوە کە ناوبراو جارێکی دیکە دەکرێتەوە بەسەرۆک وەزیران دوای گۆڕانکاری یان نا.

لەوبارەیەوە، ماڵپەڕی سی ئێن بی سی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بەنیازبوە گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەتەکەیدا بکات، ئەمڕۆ هەینی سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتە دەستیلەکارکێشاوەتەوە.
ئەوەش زانراوە کە ئامانجی سەرۆکی فەڕەنسا لەو گۆڕانکارییە تیشکخستنە سەر بووژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکەیەتی دوای قەیرانی کۆرۆنا.
بەگوێرەی شیکەرەوە سیاسییەکانی ئەو ووڵاتە، هەوڵەکانی ماکرۆن بۆ گۆڕانکاری لە حکوومەتدا هەوڵێکە بۆ رزگارکردنی پارتەکەی لە دۆڕانی زیاتر، دوای ئەوەی لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا پاشەکشەی کردوە.