image

ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی لە سەفەری نهێنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەمریکا بۆ دانوستان سەبارەت بە ئێران و سووریا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵ و ڕاپۆرتێک  لە ڕووسیا یەوم، ماڵپەڕی عێبری زمانی واللا ڕاپۆرتی دا کە یوسی کوهن، سەرۆکی بەشی سیخوڕی ئیسرائیل ناسراو بە مووساد لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و دانوستان سەبارەت بە ئێران و سووریا بە شێوەی نهێنی بۆ واشینتۆن سەفەری کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەفەری ئەو بەرپرسە ئیسرائیلیە بۆ ئەمریکا بە ئامانجی هاوئاهەنگ کردنی هەڵوێستی دوو لایەنە سەبارەت بە پرسی پەیوەندیدار بە سووریا و ئێران ئەنجام دراوە.

سەفەری کوهن بۆ ئەمریکا چەند ڕۆژ پێش سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڤیەننا و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئەورووپای لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەنجام بووە. ئەو ماڵپەڕە عێبری زمانە لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێ کە سەفەری کوهن پاش بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرت سەبارەت بە دانووستانی ستراتیژیکی ئەمریکا، ڕووسیا و ئیسرائیل سەبارەت بە قەیرانی سووریا ئەنجام دراوە.

لەم دواییانەدا سوپای سووریا توانیویەتی ناوچەیەکی بەربڵاو لە پارێزگای دەرعا هەڵکەوتوو لە باشووری ئەو وڵاتە لە دەستی گرووپە تیرۆریستییەکان ئازاد بکات.