image

پەیامی کورد     ...    ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢٣١٢ کەس ڕاگەێندراوە 

وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٣١٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و ١٠٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەێندراوێكدا، وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،"لە دوێنێوە ١٢١٧٦ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٢٣١٢ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦٨٨ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و ١٠٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە كۆی گشتی تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنا ئاشكرایكرد، تا ئەمڕۆ ٥٦٠٢٠ كەس توشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٩٦٠٠ هاووڵاتی چاكبوونەتەوە و ٢٢٦٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.