image

پەیامی کورد     ...     لە کۆتایی دا واکسەنی کۆرۆنا بە دەستی توانمەند و لێهاتووی کورد بەرهەم هات و درووستکرا

واکسەنی بایۆنتیک ی کۆرۆنا لە دوای یەک ساڵ لە بڵاوبوونەوەکەی لە لایەن دوو پڕۆفیسۆری کورد دانیشتووی ئاڵمانیاوە درووست کرا و بەرهەم هێنرا .

ئەم واکسەنە لە لایەن دوو هاوسەری کورد بە ناوەکانی " ئۆلزووم توورجی " و هۆگر ساهین " کە خەڵکی " ئێسکەندەرەوون " و مالاتیا ی باکووری کوردستانن درووست کراوە .

دوکتۆر ئەکرەم ناسان ، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی زانکۆی بەرلین لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە ئەم دوو واکسەنە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر لە ناوبردنی نیشانەکانی کۆرۆنا و هەروەها دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی کاتی هەڵگرتنی ڤیرووسەکە

ئەم واکسەنە لە لایەن دوو کۆمپانیای " فایزەر " و " بایۆنتیک " ی ئاڵمانی یەوە بەرهەم دێت و بڵاو دەبێتەوە .

بە ووتەی ئەم دوو زانایە کوردە باشترین ڕێکار بۆ ڕزگار بوون لە ڤیرووسی کۆرۆنا ئاگایی و زانیاری کۆمەڵگایە لەمبارەیەوە .