image

پەیامی کورد    ...     پۆلیس و شاباکی ئیسرائیلی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیان بە تاوانی سیخۆڕی بۆ دەزگای هەواڵگری ئێران دەست بەسەرکرد

لە هەواڵێکدا شاباک دامەزراندی کەسێک کە خاوەنی هاووڵاتی بوونی ئیسرائیلییە لە لایەن دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئێرانەوە ئاشکرا کرد

لە دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان شاباک و هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل ، لە بەرواری ١٦ی مانگی ڕابردوو ٢٠٢٠ ، کەسێک کە هەڵگری ناسنامەی ئیسرائیلییە بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر کرا .

لە دوای لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە لە لایەن شاباک و پۆلیسی ئە ووڵاتەوە ، ئاشکرا بوو کە ئەو کەسە لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ڕژیمی ئێران و هەروەها یەکێک لە کەسانی ڕێکخراوی تێرۆریستی جێبهەی خەڵقی لۆبنان بە ناوی خالد یەمانی کە لە لایەن ئەوانەوە هەنگاوی دەنا لە پەیوەندی دا بووە .

هەروەها ڕوون بووەتەوە کە لە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن دا لە دەرەوەی ووڵاتدا لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ئێرانی هەبووە و لەوان پارە ، ڕاهێنان و هەروەها کەل و پەلی کۆد پێدراوی نهێنی و کۆدگەلێکی بە دەست گەیشتووە کە بتوانێ دواتر لە گەڕانەوەی بۆ ئیسرائیل دا لەگەڵ ئەواندا لە پەویەندی بێت .

کاتی دەست بەسەرکردنی ، ئەو کەسە ئامێرێکی کۆدداڕێژەر و فلاش دیسکێکی لە لا بووە و هەوڵی داوە پێش گرتنی لە ناوی ببات .

بە پێی لێکۆڵینەوەکان ،ی شاباک ، لە ماوەی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگری ئێران ، لەو داوای زانیاریگەلێک لە سەر بابەتگەلێکی زۆریان کردووە لەوانەش 

١ . شوێنە ئەمنییەتی و ستراتیژییەکانی ئیسرائیل 

٢ . ڕێگەگەلی قووڵایی تێکدانی کۆمەڵگای ئیسرائیل 

٣ . زانین و ناسینی کەسانێک لە کۆمەڵگای عەرەبەکانی ئیسرائیل کە توانای یارمەتیدانی ڕژیمی ئێرانیان هەیە .

٤ . ئەنجامدانی هەوڵگەلێکی تێرۆریستی لە دژی ئامانج و گرینگییەکانی ئیسرائیل و ئەنجامدانی هێرشگەلی تێرۆریستی بپ سەر ئامانجی " ڕزگاری فەلەستین "

ئەم هەواڵە درێژەی هەیە   ........