
پەیامی کورد ... فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل مۆڵگەکانی سوپای قودس یان لە دێرەزۆر بۆمباران کرد .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چەند کاتژمێر پێش ئێستا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل مۆڵگە و بارەگاکانی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسداران یان لە ناوچەی المیادین لە ڕیف ی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ی سووریا بۆمباران کرد .
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕوودانی چەندین تەقینەوەی لە المیادین لە ناوەندی دێرەزۆر ، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندووە کە لە ژێر کۆنترۆڵی میلیشیا چەکدارەکانی ئێران دایە .
پێشتر چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندبوو کە میلیشیا سەربازییەکانی ئێران بە نایزن لە ناوچەگەلێک کە ئیسرائیل بۆمبارانیانی کردووە جارێکی دیکە جێگیر ببن و کەل و پەلە سەربازییەکانی خۆیان راگوێزن ، چوونکە لە دوای بەتاڵ کردن و چۆڵکردنی سایتەکانی خۆیان لە ناوەندی ئەم ناوچەیە ئەوان جگە لە شارەکانی ئەبوو کەمال و المیادین لە شاری دێرەزۆر جێگیر بوون .
جێگای ئاماژەدانە لە دوای هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل میلیشیاکانی سەر بە ئێران خۆیان لە نێوان خەڵکی سووریادا حەشار داوە و شاردووەتەوە .
بە ووتەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بەشێک لە میلیشیا سەربازییەکان لە ترسی هێرشگەلی نوێی ئیسرائیل دا کە لە هەر ساتێکدا لەوانەیە بکرێنە ئامانج لە شوێنگەلی نیشتەجێ بوونی خەڵکی سڤیل بڵاوەیان کردووە و تەنانەت لە بەشیک لە بنکەکانیان خۆیان شاردووەتەوە
جێگای گرینگیدانە لە ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشەکانی ئیسرائیل دا زیاتر لە ١٠٥ کەس کوژراون