image

پەیامی کورد     ...   دۆزینەوەی ڕێکارێکی ٢٥ چرکە یی بۆ لە ناوبردنی ڤیرووسی کۆرۆنا

زانایانی تاقیگەی نەتەوەیی نەخۆشانی ئیلتیهابی ئەمریکا NIEDL لە زانکۆی بۆستۆن هاوکات لەگەڵ کۆمپانیای Signify ، ڕیکاری ڕیشەکەن کردنی ئیلتیهابی ڤیرووسی کۆرۆنای لە ماوەی ٢٥ چرکە دا دۆزیوەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە گوێرەی ئەم شێوەیە تیشکی سەرووی بەنەوشەیی لامپگەلی تایبەت بە شێوەی کارا جۆری نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا ناچالاک دەکات . کارناسان لە ماوەی تاقیکردنەوەکەدا ، مەواددی پیس بوو بە ڤیرووسی کۆرۆنایان بە ڕێژەی جۆراوجۆر ی تیشکگەلی سەرووی بونەوشەیی لە گلۆپگەل پاک کردەوە .دەرکەوت کە بە ڕێژەی ٥ مێگاوول لە هەر سانتیمەتری چوارگۆشەدا، ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ماوی شەش چرکە دا ٩٩ ٪ کەمدەبێتەوە . لە ئەگەری کاریگەری تیشکی سەرووی بەنەوشەیی بە ڕێژەی ٢٢ مێگاوول لە هەر سانتی مەتری چوارگۆشەدا ، ڤیرووسی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٥ چرکەدا نزیکەی بە شێوەی تەواوەتی لە ناو دەچێت .