
چه‌كدارانی داعش حه‌وت پۆلیسی فێدراڵی عێراق له دوبز ده‌ڕفێنێ و یه‌كێك له‌و حه‌وت كه‌سه ده‌كوژن و شه‌شی دیكه‌شیان به ڕووتی ئازاد ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی دووبز ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له گه‌ره‌كی حه‌ی ته‌نك له دووبز داعش هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی فێدراڵی ژماره‌یه‌ك پۆلیسی كوشت و ژمارهیەكێشی لێ بریندار كردن و هاوكات ٧ پۆلیسی فیدراڵی -شی رفاند.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ئێستادا ته‌رمی یه‌كێك له‌و حه‌وت ڕفێندراوه دۆزراوه‌ته‌وه به ناوی ته‌لال حسێن جاسم و ٦ ڕفێندراوه‌كه‌ی دیكه‌یش له لایه‌ن داعشه‌وه ڕووت كراونه‌ته‌وه و پاشان ئازادكراون.
کۆمێنتێك بنوسە: