image

پەیامی کورد      ...    بەغدا هەڕەشە لە تورکیا دەکات 

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەر پێداگری ووڵاتەکەی لە بەکارهێنانی شەڕی ئابووری - بازرگانی بۆ ناچار کردنی تورکیا بۆ ڕاوەستاندنی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژی پێنجشەممە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو بە ئاماژەدان بە بوونی پەیوەندی نێوان فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش و هەرێمی کوردستان دەربارەی چۆنیەتی هەماهەنگی سەبارەت بە بابەتگەلی ئەمنییەتی ووتی : بەرژوەندی گەلێک بوونی هەیە کە عێراق ئەوانە ئاشکرا دەکات . هەماهەنگییەکی تیجاری پڕ بەها ساڵانە زیاتر لە ١٦ میلیارد دۆلارلە نێوان عێراق و تورکیا هەیە کە بە قازانجی تورکیا قورسایی هەیە و سەدان کۆمپانیای بازرگانی تورکیەیەک بوونی هەیە کە لە عێراق دا چالاکی دەکەن و ئێمە هەموو ئەم شاخس و نیشانانە لە بازنەی دانانی بەهای بەپەلە دادەنین .

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، رەنگە پەنا بۆ بەكارهێنانی چەكی ئابووری و بازرگانی ببەن بۆئەوەی توركیا ناچاربكەن پەلامارە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا رابگرێت.
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زنجیرەیەك پەلاماریان بۆسەر چیاكانی دەورووبەری دێرەلوك و شیلادزێ لە سنوری پارێزگای دهۆك ئەنجامدا و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردووشدا ٢٤ بنكەی سەربازی لەسەر لووتكەی چیا و بەرزاییەكانی دەورووبەری هەردوو ناحیەی باتیفا و دەركار دامەزراندوە.
بۆ رێگرتن لەو لەشكركێشی و پەلامارانەی توركیاش، دەسەڵاتدارانی عیراق بیر لە بەكارهێنانی چەكی ئابووری دەكەنەوە بۆئەوەی توركیا ناچار بكەن ئەو هێرشانەی رابگرێت.
لەو روانگەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، سەدان كۆمپانیای بازرگانی و ئابوری توركیا لە عیراقدا كاردەكەن، بەڵام تائێستاش وەزارەتی دەرەوەی عیراق وای دەبینێت چارەسەری سیاسی و پێویستی درێژەدان بە هاریكاری نێوان هەردوولا بنەمایە بۆ كەمكردنەوەی بارگرژی و كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە یەكلایەنییەكان.
هەروەها ووتوویەتی "كۆمەڵێك ئاماژە و بەرژەوەندی هەن، كە عیراق دەیخاتە پاكێجی لەپێشینەی بۆ پێداچوونەوەیەكی خێرا...دەیان كۆمپانیای توركی هەن لە بەغدا و باڵانسی بازرگانیش لە بەرژەوەندی عیراقە".
هەروەها جەختی لەوەشكردوە، كە عیراق دەتوانێت داوای دانیشتنی بە پەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكات یاخود كۆبوونەوەی ئاستی وەزیرانی دەرەوەی جامیعەی عەرەبی سەرەڕای گرتنەبەری كۆمەڵێك رێوشوێنی پەیوەندیدار بە لایەنی ئابووری.
ئەحمەد سەحاف ووتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عیراق جەخت لەوەش دەكاتەوە، عیراق دەیەوێت زیاتر پەنا بۆ بنەماكانی دراوسێیەتی باش، پابەندبون بە یاسا نێودەوڵەتییەكان ببات، كە جەخت لە پێویستی رێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانی دەكەنەوە..هەروەك پێویستە خاكی عیراق بۆ زیانگەیاندن بە هیچ ووڵاتێكی دراوسێ بەكارنەهێنرێت.
 لە كۆتاییشدا ووتی "هەر دەبێت درێژە بە هاوئاهەنگی و دیالۆگی نێوان هەردوولا بدرێت، چوونكە ئەو ئۆپراسیۆنانە ئاستی بارگرژی زیاتر بەرزدەكاتەوە و هیچ ئەنجامێكیشیان نابێت".