image

پەیامی کورد    ...    بۆ ئەوەی بەناوبانگ بم ، خەڵکم کردە ژێرەوە

شۆفێری ئەڵمانی بە دراوسێیەکەی قەول داوە کە ناوی لە ڕۆژنامەکان دا بنووسرێت

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی RTL شۆفێرێک کۆهماشێنەکەی دەباتە ناو خەڵکێکی زۆرەوە و لە ناو کەرنەڤاڵەکەی ئەڵمانیادا شۆفێر بووە و دەڵێ لە بەر ئەو قەولەی کە بە دراوسێەکەمم دابوو ئەم کارەم کرد

بە هۆی ئەم کارەوە لە ناو کەرنەڤاڵێک لە شاری فۆلکمارسن لە ئاڵمانیادا کە دوێنێ ڕوویدا ٣٠ کەس لەوانەش منداڵێک بریندار بوو .

بە پێی ڕاگەێنداروی پۆلیسی ئاڵمانیاوە ، شۆفێرەکە پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵانی ئاڵمانییە و بە ئەنقەست ئەم کارەی کردووە و ویستوویەتی قەولەکەی خۆی لە لای دراوسێیەکەی بە جێ بگەێنێت .