image


پەیامی کورد ... عێراق/ ٤٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٩٩٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٣٨٥ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٩٩٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە وسێ هەزار و ٣٨٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

 

بە پێی ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەو ماوەیەدا ٤٠ کەسی دیکە بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.