image


پەیامی کورد ... عێراق/ تەقینەوەیەکی دیکە کاروانێکی هاوپەیمانانی کردە ئامانج

 

بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە باشوری عێراق تەقیوەتەوە.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریكا لە پارێزگای بابل باشوری عێراق تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

 

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، تەقینەوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش گەیاندووە و تا ئێستا هیچ لایەك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.