image

حکومەتی بەغدا داوای لەروسیا کردووە، کە بەشداریی لەكۆنگرەی سۆچیدا بكات، بەوتەی باڵیۆزی عێراق لەمۆسكۆ، دۆخی سوریا كاریگەری وڵاتەکەی هەیە، بۆیە پێویستە ئاگاداری بڕیار ‌و گۆڕانكارییەكانی دیمەشق بن.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە زاری حەیدەر عەزاری باڵیۆزی عێراق لەمۆسكۆ بڵاویکردووەتەوە، کە حكومەتی عێراق داوای لەروسیا كردوە، وەكو چاودێر لەكۆنگرەی سۆچیدا بەشداربێت.
عەزاری دەشڵێت، پێویستە بەشداری لە كۆنگرەی سوچیدا بكەین، چونكە بارودۆخی سوریا كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دۆخی ناوخۆیی عێراق هەیە.
كۆنگرەی سۆچی، كە تایبەت دەبێت بەبارودۆخی سوریا، بەبەشداریی روسیا ‌و ئێران ‌و توركیا ‌و نوێنەری حكومەت ‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەڕێوەدەچێت، میسر ‌و چینیش داوایان کردووە، کە لە كۆنگرەكەدا بەشداری بکەن.