image

پەیامی کورد     ...    عەبدۆلمەهدی : بە هۆی گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە دۆخی عێراق باشترە بە بەراورد بە ووڵاتانی جیهان .

عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر ڕایگەیاند : دۆخی عیراق بەراورد بە ووڵاتانی دیكەی جیهان لە ڕووی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ‌ باشترە، چوونكە هەر زوو رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوە گیرانەبەر.
عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراقی كرد، بەپێی راگەێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر، عەبدۆلمەهدی رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەو دۆخە سیاسی و ئەمنییەی عیراق پیایدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام زووتر لە ووڵاتانی دیكە رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەستپێكرا، بۆیە دۆخی تەندرووستی و قەدەغەی هاتووچۆ لە عیراق بەراورد بە ووڵاتانی دیكە باشترە.
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق دەشڵێت، بەكەم سەیركردنی ڤیرووسی كۆرۆنا لەلایەن هەندێك لە ووڵاتانەوە وایكرد باجێكی قورس بدەن.
عەبدۆلمەهدی هۆشداریشی دا لە هەوڵدان بۆ قۆستنەوەی قەیرانەكە و درووستكردنی شڵەژان و دڵەراوكێ بە بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست.