image

پەیامی کورد ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 07ی 2ی 2019 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆوە بینی، لەکاتێکدا گفتوگۆ بازرگانیەکانی نێوان ئەمریکا و چین دەستیپێکردوەتەوە

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 59 سەنت دابەزیوە بە رێژەی لەسەدا 0.59، نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە لە كۆتا مامەڵەدا بە 61.51 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکاش 31 سەنت دابەزی و بە ڕێژەی لە سەدا 0.59، كە نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 52.41 دۆلار.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ بازرگانییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین لەسەر بڕیاری كەمكردنەوە و سنورداركردنی وەبەرهێنانی نەوت لە لایەن رێكخراوی ووڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) كاریگەری هەیە لەسەر نرخەکەی.