image

پەیامی کورد ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 07ی 2ی 2019 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ  بە بەرزبونەوەی خواستی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر بەرهەمەكە و كەمبونەوەی بەرهەمەكە لە بازارەكاندا بە رێژەی لە سەدا یەک بەرزبوەوە

ئەوە لەكاتێكدایە، بەرزبونەوەی دۆلار و بەردەوامی نیگەرانیەكان لە بارەی دابەزینی گەشەی ئابووری جیهانی بازرگانی ئەو بەرهەمەیان كەمكردوەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 71 سەنت دابەزیوە بە رێژەی لەسەدا 1.15، نرخی یەك بەرمیلیش لەو بەرهەمە لە كۆتا مامەڵەدا كردوویەتیە 62.69 دۆلار.

ئەوە لەكاتێكدایە خاوی برێنت لە ماوەی پێشودا نرخی هەر بەرمیلێكی گەیشتبوە 61.05 دۆلار و بەوەش  نزمترین ئاستی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسەكە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 90 سەنت دابەزیوە و لە 53.66 دۆلاردا جێگیربوە.

بە بەروارد بە وەبەرهێنانەكانی پێشوی بەنزین، رێژەی وەبەرهێنانەكەی بۆ 513 هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە لەگەڵ پێشبینیەكانی لێكۆڵەران بۆ بەرزبونەوەی نرخەكانی بۆ 1.6 ملیۆن بەرمیل.