image

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 7ی 11ی 2018  نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست و ناسەقامگیری لە بازاڕەكاندا و هەروەها دوای ئەوەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە. .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزیکەی دۆلارێک لە بەهاكەی لەدەستدا و نرخەکەی گەیشتە 71.83 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی 90 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی كە  نرخەكەی بە 61.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.