image

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 6ی 11ی 2018  نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ سێ شەممە دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست و ناسەقامگیری لە بازاڕەكاندا و هەروەها دوای ئەوەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 47 سەنت لە بەهاكەی لەدەستدا و نرخەکەی گەیشتە 72.70 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی 20 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی كە نرخەكەی و بە 62.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.