" ئەو کچانەی کە لەچکەکانیان لەسەر دەکەنەوە، مێردیان دەست ناکەوێت".

" ئەو کچانەی کە لەچکەکانیان لەسەر دەکەنەوە، مێردیان دەست ناکەوێت".

وتەبێژەى دەسەڵاتى دادوەرى لە ئێران " موحسین ئاژەیی "  :

" ئەو کچانەی کە لەچکەکانیان لەسەر دەکەنەوە، مێردیان دەست ناکەوێت".

 

'موحسین ئاژەیی' وتەبێژەى دەسەڵاتى دادوەرى سەبارەت بە کچانى گۆڕەپانى ئینقیلاب کە لەچکەکانیان لەسەریان دەکەنەوە و بە دارێکەوەى گرێ دەدەن و ڕاى دەوەشێنن بە نیشانەى 'نا بۆ باڵاپۆشى بەناچارى'، گوتوویەتى: "یا مادەى هۆشبەرى سەنعەتییان کێشاوە و یا لە نێو ڕێکخستنەکاندا جێیان بۆ کراوەتەوە".

 

ئاژەیی باسیشى لەوە کردووە کە "پێویستە بنەماڵەکان ئاگایان لە کچەکانیان بێت و ئەگەر بیانهەوێت سبەى بیاندەن بە شوو، مەتەڵەکى ئەوەیان لێ دەدرێت کە کچەکەتان چووەتە زیندان و ئەگەر بیهەوێت بخوێنێت و یا بچێتە سەر کار، پێیان دەڵێن پێشینەى خراپیان هەیە"