image

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 09ی 10ی 2018  نەوت بەرزبووەوە  ، دوای کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا بەسەر ئەو وڵاتە و هەڵکردنی زریانێک لە کەنداوی مەکسیک، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاو جارێکی دیکە بەرزبووەوە.

نرخی نەوەت ئەمڕۆ ، 26 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 84.17 دۆلار بۆ یەک بەرمیل کە دوێنێ دووشەممە بۆ 82.66 دۆلار دابەزینی بە خۆیەوە بینی.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 24 سەنت دابەزی و گەیشتە 74.53 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.