شاندێکی کۆریای باکوور سەردانی کۆریای باشوور دەکات

شاندێکی کۆریای باکوور سەردانی کۆریای باشوور دەکات

حکومەى کۆریای باشوور رایگەیاندووە، کە بۆ ئامادەبوون لەیارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، 
سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باکوور سەردانی وڵاتەکەیان دەکات.
بەپێی هەواڵێکی دەنگى ئەمریکا، لەم هەفتەیەدا (کیم یۆنگ نام) سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باکوور سەردانی کۆریای باشوور دەکات، وەکو سەرۆکی شاندی وڵاتەکەی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا ئامادە دەبێت.
رونیشکراوەتەوە، کە سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باکوور سەرکردایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات، کە لە (٢٢) کەس پێکهاتوون، چاوەڕاونیشدەکرێت رۆژی هەینی (٩)ی ئەم مانگە بگەنە کۆریای باشوور و سەردانەکەیان سێ رۆژ بخایەنێت.
بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە لەکۆریای باشوور  دەست پێ دەکات و تاوەکو (٢٥)ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.