image

 پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ٠٦ی ٢٠٢٠  بە هۆی کەمبوونەوەی هیوای وەبەرهێنەران لەبارەی بووژاندنەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی و زیادبوونی خستنەڕووی نەوت لەلایەن لیبیاوە، نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە دابەزیندایە.
بەپێی هەوالی ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی ٢٤ سەنت دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا ٠.٥٨ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤١.٤٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٣٢ سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە ٣٩.٣٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی لەسەدا ٠.٨١ دابەزیوە.

دوێنێ دووشەممە کۆمپانیای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێی لیبیا دەستپێبکات بەمەبەستی لابردنی ئەو سزایانەی کە بەسەر هەناردەکردنی نەوتی ئەو ووڵاتە سەپاندوویانە، ئەوەش وای لە وەبەرهێنەران کرد نیگەرانی زیادبوونی خستنەڕووی  نەوتی خاو بن لە بازاڕەکاندا.

لەلایەکی دیکەوە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەمریکای لاتین بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەوەش بوەتە هۆی سنووردارکردنی گەشەسەندنی بازاڕە ئابوورییەکان و دابەزینی نرخی نەوتی خاو.