image

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ٠٥ی ٢٠٢٠  لە ئەنجامی بەردەوامی گرژییەکانی نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەهای نەوت  ٢% دابەزی و گومانەکانیش لەبارەی گەڕانەوەی بەهای نەوت بۆ دۆخی پێشوی بەهۆکاری بەردەوامی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیادیانکردوە.

بەشێکی فراوانی دابەزینی بەهای نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا کە بەهۆیەوە حکوومەتی ووڵاتان رێکاری تووند و خۆپارێزیان بەسەر جوڵەی بازرگانی و کاری کۆمپانیاکاندا سەپاندوە و دەرگای بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانیش داخراون.بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٣٥ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە بەراورد بەر رۆژی هەینی ٩٣ سەنت دابەزیوە، هەروەها نەوتی خاوی ئەمریکا بۆ ٣٣ دۆلار و ٢٥ سەنت دابەزیوە.

هەفتەی رابردوو بەهای نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، لەوبارەیەوە شارەزایانی ئابووری هۆکارەکەیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا گەڕاندەوە.