بەراورد بە پێنج شەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی

بەراورد بە پێنج شەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی

بەراورد لەگەڵ رۆژی پێنج شەممە رابردوو، ئەمڕۆ نرخی هەردوو جۆری نەوت لە بازاڕە جیهانیەكان، دابەزینی بەخۆوە بینی.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە لە كاتی كردنەوەی بۆرسەی جیهانی وزە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە (٦٤،٢٤) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، لە كاتێكدایە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە كاتی داخستنی بازاڕدا بە (٦٤،٨١) دۆلار بوو.
هەر ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاو بە (٦٠،٥١) دۆلار ماموڵەی پێوەکراوە، لە کاتێکدا ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە (٦١،١٥) دۆلار بوو.