یونسێف، هۆشداری دەدات لەدۆخی هاووڵاتیانی موسڵ

یونسێف، هۆشداری دەدات لەدۆخی هاووڵاتیانی موسڵ

رێکخراوی یونسێفی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، داوای حەڤدە ملیۆن دۆلار بۆ (٧٥٠) ھەزار منداڵی پارێزگای موسڵ و دەوروبەری دەکات.
بەپێی بەدواداچوونێکی رێکخراوی یونسێف بۆ بونیاتنانەوەی دامەزراوە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی تایبەت بەمنداڵان کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (٧٥٠) ھەزار منداڵ لەموسڵ و دەوروبەری لەخزمەتگوزاری تەندروستی بێبەشن.
لە بەرامبەر ئەوەشدا رێکخراوەکە داوای (١٧) ملیۆن دۆلار دەکات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەمنداڵانی موسڵ.
یونسێف ئاماژەی بەوەشکردووە، لەساڵی (٢٠١٤)ەوە کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری موسڵی دا (٦٠) دامەزراوەی تەندروستی لەموسڵ و دەوروبەری زیانیان پێگەیشتووەو دوای گەڕانەوەی بەشێک لەئاوارەکانیش بۆ ناوچەکانی خۆیان، نەخۆشخانەکانی شارەکە کێشەی کەمی دەرمانیان ھەیە.
ئەو رێکخراوەی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، ھۆشداریشی داوە لەخراپی کەرتی تەندروستی موسڵ و باسی لەوەکردووە، کە ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیی ئێستای بەردەوام بێت چەندین نەخۆشی لەنێو ژنان و منداڵان بڵاودەبێتەوەو مەترسی زۆری لێدەکەوێتەوە.