هەفتەی داهاتوو فۆرمی خۆراک لەسلێمانی دابەشدەکرێت

هەفتەی داهاتوو فۆرمی خۆراک لەسلێمانی دابەشدەکرێت

بەوتەی بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی، هەفتەی رابردوو ئاگاداركراونەتەوە، كە فۆڕمی خۆراكی سلێمانی بەچاككراوی تەواو بووەو ناوی كوردیشی بۆ زیاد كراوه‌و بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە.
یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی رایگەیاندووە، کە ئەگەر ئەم هەفتەیە تەواوی كارەكانی فۆڕمی خۆراكی سلێمانی كۆتایی بێت، لە رێگەی لیژنەیەكەوە رەوانەی شارەکە دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە شێوازی چاككردنی نووسینی كوردی لەسەر فۆڕمەكە بەجۆرێكە، جارێكی دیكە لەو چاپخانە ئەو فۆڕمەی نووسینی كوردی لەسەر نەبووە نووسینەكەیان بۆ زیاد كردووە، بۆ ئەوەی كاتی زیاتر نەخایەنێت.
یاسین مەحمود رونشیکردووەتەوە، کە  بۆ هەر فۆڕمێكی خۆراک بڕی هەزار دینار لە خاوەنەكەی وەردەگیرێت و ئەو پارەیەش بۆ عێراق دەگەڕێنرێتەوە.