پێشبڕکێ فۆتۆگرافی لە ڕێگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
لە ڕێگای باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، پێشبڕكێ بۆ وێنه‌ى فۆتۆگرافی ده‌كرێت و داوا ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى گرتنی فۆتۆ و به‌شداریكردنى لە پێشبڕكێیەدا هه‌یه،دەتوانێ فۆتۆیەكه‌ى له ڕێگه‌ى ئیمێله‌وه ڕه‌وانه بكات.
ئەم پێشبڕكێیه کە تایبه‌تە به فۆتۆ له شار و شارۆچكه‌كانى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێیە.
له ڕێگه‌ى ئیمه‌یلەوەیە ( photocontestusembassy@gmail.com ) دوا مۆڵه‌تی ناردنی وێنەکان ڕۆژى 14ى شوباتى 2018یه
له ڕێنماییه‌كاندا داوا كراوه، خاوه‌ن وێنه‌كه دەبێ عێراقی بێت و وێنه‌كه خۆى گرتبێتی، وێنه‌كه له ساڵه‌كانى 2017 و 2018 گیرابێت، ده‌موچاوى كه‌سى تێدا ده‌رنه‌كه‌وێت، یان لانى كه‌م كه‌سه‌كان نه‌ناسرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، كه وێنه‌كه به‌هه‌ر كامێرایه‌ك گیرا بێت، ئاساییه به‌مه‌رجێك كوالیتی باش بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه دواتر فه‌رمانبه‌رانى باڵیۆزخانه‌كه جوانترین 10 وێنه دیارى ده‌كه‌ن و له په‌یجی باڵیۆزخانه‌كه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، پاشان به‌شداربووانى فه‌یسبووك ده‌نگ بۆ جوانترین وێنه ده‌ده‌ن.