هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەستی بەسەردا دەگیرێت
بەپێی بڕیارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، ده‌ستبه‌سه‌ر ئەو ئۆتۆمبیلهنەدا دەگیرێت کە هیچ سەرەتایەکیان نییە و تائێستا تۆمار نه‌كراون، هه‌ر ئۆتۆمبیلێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، ده‌بێته موڵكی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم.
بەوتەی رائید فازڵ حاجی حسێن، وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر، "بڕیاردراوه هه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بێ سه‌ره‌تا كه تائێستا تۆمار نه‌كراون، له‌هه‌ر شوێنێك بكه‌ونه مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆوە، ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌ك ئه‌ژمار ده‌كرێت كه به قاچاخ هاتبێته هه‌رێمی كوردستانەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئه‌و ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتایانەی کە دەستیان بەسەردا دەگیرێت، دەبنە موڵکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم.
رائید فازڵ حاجی باسی رونیشیکردووەتەوە، کە به‌پێی بڵاونامه‌ی ژماره یەکی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم، ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی هیچ سه‌ره‌تایه‌كیان نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلی تابلۆی ئه‌وروپی، تا (١.٥.٢٠١٧) داخلی هەرێم بوون و مۆدێلیان له‌سه‌روو (٢٠٠٠) بێت، تا كۆتایی ساڵی رابردوو مۆڵه‌ت درایه خاوه‌نه‌كانیان بێن تۆماری بكه‌ن.
باسی لەوەشکردووە، کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆیان ئه‌وروپی بوو مانگێك بڕیاره‌كه‌یان بۆ درێژكرایه‌وه‌و له (١)ی ئه‌م مانگه واده‌ی تۆماركردن به‌كۆتا هات، به‌ڵام له‌هه‌ولێر به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ماوه‌یه‌ك ده‌وام راگیرابوو، تا ئێستا تۆماركردنی ئۆتۆمبیلی تابلۆی ئه‌وروپی به‌رده‌وامی هەیە.