ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

دۆێنی سێشەمە یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا رایگەیاند کە سزاکەی (دانی کارڤەخال) هەڵنەگیراوە و ناتوانێ لە یاری بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریی بکات لە گەڕی شازدەی خولی چامپێونزلیگ.
پێشتر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای بەسەر دانی کارڤەخال دا سەپاندبوو کە لە یاری ئەبویل نیوقۆسیای قوربرسی لە کۆتایی یارییەکەدا کە ڕیال مەدرید بە 6 گۆلی بێ وەڵام لە پێشەوە بوو کارڤەخالیش خۆی تاخیر دەکرد تاکو نابژیوان کارتێکی پێ بدات بۆ ئەوەی کارتەکانی بسڕێتەوە، ئەم جۆرە نمایشە هەندێ جار سزای توندی بەدواوەیە و ئەوە بوو کارڤەخال بۆ دوو یاری سڕ کرا کە یەکەمیان بەرامبەر دۆرتموند بوو ئەوەی تریش بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەبێت.