(١٠٠) پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا دژی تورکیا دەوەستنەوە

(١٠٠) پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا دژی تورکیا دەوەستنەوە

دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین (١٠٠) پەرلەمانتارى پەرلەمانى یەکێتی ئەوروپا داوا دەکەن، هەرچی زووە حکومەتى ئەنقەرە دەستبەجێ هێرشەکانى بۆ سەر ئەو شارە ڕابگرێت. داواش دەکەن

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە وێڕای ئەوەی داوایان کردووە، کورد بەشداریى دانوستانەکان بۆ چارەسەرى قەیرانى سوریا بێت، (١٠٠) پەرلەمانتارى پەرلەمانى یەکێتی ئەوروپا داوایەکیان بە ناوی (لە پێناوى ئاشتى و دیالۆگدا هێرشى تورکیا بۆ سەر عەفرین رابگرن) بە ناو و واژۆی خۆیانەوە بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە، "عەفرین تەنها نییە".

هاوکات ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە وێڕای ئەوەى لەلایەن کوردەوە هیچ کارێکى تێکدەرانە ئەنجام نەدراوە، بەڵام لەم ڕۆژانەدا تورکیا هێرشى کردووەتە سەر عەفرین و ناوچەکانى باکوورى و سوریا، بەوهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتیانى مەدەنى گیانیان لەدەستداوە".

ئەو پەرلەمانتارانە دەشڵێن، "داوامان لەوڵاتانى یەکێتی ئەوروپا، ئەوەیە، کە زیاتر گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی کۆتایى بەهێرشى سەربازی بۆ سەر عەفرین بهێنێت".

هەر لەداواکەی پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپادا هاتووە، "ئێمە دەمانەوێت کورد بەشداریى دانوستانەکان بۆ چارەسەرى سیاسى قەیرانى سوریا ببێت، چونکە گەلى کورد لە دژى رێکخراوی تیرۆریستی داعش سەرکەوتنى گەورەى بەدەستهێناوە، کە ئەوەش تێکۆشانە بۆ ئاسایش و ئارامیى یەکێتییەکەمان".

(١٠٠) پەرلەمانتارەکە، هێمایان بەوەشکردووە، "هێرشى سوپای تورکیا نەک تەنها ئارامى ئەو ناوچەیە تێکدەدات، بەڵکو دەبێتە هۆى تێکدانى ئارامی گشتی هەموو ناوچەکە، بۆیە داوا لە ئەنجوومەنى ئەوروپا و یەکێتیىئەوروپا دەکەین لەدژى ئەو هێرشانەی تورکیا هەڵوێستیان هەبێت و بێنە دەنگ".