نەتانیاهۆ سەردانی ئەمریکا دەکات
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە وا دەردەكەوێت سەردانەكەی نەتانیاهۆ بۆ ئەمریکا، پشتیوانییەكی ورەئامێز بێت بۆ خۆی و وڵاتەکەی، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا بمێنێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە کە دوو رۆژ پێش ئێستا پۆلیسی ئۆرشەلیم بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێكۆڵینەوەی لەبارەی كەیسێكی گەندەڵی لەگەڵ (بنیامین نەتانیاهۆ)دا کرد.