شەڕڤانان هێزە تایبەتەکانی تورکیا تێکدەشێنن

شەڕڤانان هێزە تایبەتەکانی تورکیا تێکدەشێنن

شەڕڤانانی کورد لەبەرپەرچدانەوەی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بەردەوامن، شەوی رابردووش ژمارەیک سەرباز لەهێزە تایبەتەكانی توركیا لەلایەن شەڕڤانانەوە لەسنووری شارەدێی ماباتا کوژران.

ئاژانسە هەواڵییەکانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردووەتەوە، كە شەوی رابردوو شەڕوپێكدادانی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و هێزەکانی سوپای تورکیادا رویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە رووبەڕووبوونەوەکان لەگوندەكانی بافلونی و جەمای سەر بەشارەدێی شەرا و بەعدینای سەر بەشارەدێی ماباتا رویداوە، هاوکات لەگوندی موسكای ناحیەی راجۆش شەڕ دەستیپێكردووەو شەڕڤانان لەچالاکییەکی تایبەتدا (٩) سەربازی هێزەکانی تورکیایان کوشتووە.

باس لەوەشکراوە، کە شەڕڤانان زۆر بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەكانی سوپای توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەکانیان دەدەنەوە كە ماوەی زیاتر لە (٤٠) رۆژە هەوڵی داگیركردنی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەدەن.