سەرکردەیەکی شیعە: عەبادی کەرکوکی رادەستی خامەنەیی کردووە
سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى موسته‌قبه‌ل، کە هاوکات کەسایەتییەکی بەناوبانگی شیعەیە دەڵێت، حەیدەر عەبادی شاری كه‌ركوكى راده‌ستى رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، وه‌ك چۆن پێشتر نوری مالیكى موسڵى راده‌ستى رێکخراوی تیرۆریستی داعش كرد.
لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا ئینتیفاز قه‌نبه‌ر سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى موسته‌قبه‌ل كه پێشتریش له پارتى كۆنگره‌ى نیشتمانى، جێگرى ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى بوو، ره‌خنه له‌حه‌یده‌ر عه‌بادى سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌گرێت و رایگەیاندووە، کە عه‌بادى كاتێك پاڵپشتى له‌لایه‌ن واشنتۆنەوە به‌ده‌ستهێنا، وا ده‌زانێ ده‌توانێ به‌رده‌وام بێت له‌كاره سه‌ره‌ڕۆیییه‌كانى و سزادانی کورد، کە ئەوەش لەگەڵ له‌گه‌ڵ ئاكارى شارستانى و ده‌ستوورى ناگونجێت.
سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى موسته‌قبه‌ل جەختیشیکردووەتەوە، کە هیچ پاساوێك نییه كه چه‌ندان ملیۆن كورد به‌داخستنى فڕۆكه‌خانه و نه‌نادردنى ده‌رمان بۆ هەرێمی کوردستان سزا بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حەیدەر عه‌بادى متمانه‌ى شه‌قامى عه‌لمانى و لیبرالى و مه‌ده‌نى له ده‌ستداوه.
قه‌نبه‌ر دەشڵێت، عه‌بادى شاری كه‌ركوكى راده‌ستى خامه‌نه‌یى و ئه‌و هێزانه كردووه، كه سه‌ر به‌کۆماری ئیسلامی ئێرانن، کە ئەمەش هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ى نورى مالیكى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نییه، کە شاری موسڵى راده‌ستى رێکخراوی داعش كرد.
هێمای بەوەشکردووە، کە عەبادی بۆ ئەوەی لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە، شاری كه‌ركوكى راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى كردووه.
لە درێژەی وتەکانیدا، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر تەئکیدی کردووەتەوە، کە مه‌به‌ستى عه‌بادى ئه‌وه نه‌بووە كه‌ركوك باوه‌شى به‌غدا بگێڕێته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستى ئه‌وه‌بوو راده‌ستى قاسم سلێمانى بكات بۆ ئه‌وه‌ى لە هەڵبژاردنەکاندا ده‌نگ حه‌شدى شه‌عبى به‌ده‌ست بهێنێتەوە، كه‌چى لیسته‌كه‌ى خامه‌نه‌یی له لیستى عه‌بادى كشانه‌تەوه.
جێی ئاماژەیە مێلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەهاوکاری چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى نیشتمانی کوردستان لە (١٦)ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، پەلاماری شاری کەرکوکیان دا‌و تاێستاش ئەو شارە لەژێر دەسەڵاتی ئەو حەشدی شەعبیدایە.