ئەگەری گەیاندنی هاوکاری بۆ ١٨٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی غوتەی لە ڕۆژئاوا

ئەگەری گەیاندنی هاوکاری بۆ ١٨٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی غوتەی لە ڕۆژئاوا

بە پێی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی گرێدراو بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە باس لەوە دەکات : ئەگەری ئەوە هەیە رۆژی یەکشەمە دەوڵەتی سوریا ڕێگە بە کاروانی هەڵگری هاوکاری مرۆیی بۆ زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی شاری دۆما دەدات لە هەرێمی گەمارۆدراوی غوتەی رۆژهەڵات.

بەرێوبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی یونیسێف، سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو هەواڵەی ڕۆژی هەینی بڵاو کردەوە و گوتی "رێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەسى خەڵکی گەمارۆدراوی غوتەی ڕۆژهەڵات، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک بۆ هاتنە دەری ١٠٠٠ کەس کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە، نەکراوە". یونیسێف باس لەوە دەکات کە ئاماژەکان نیشان دەدەن ئەگەری ئەوە هەیە هاوکارییەکان ٤ی مارس بگاتە غوتەی ڕۆژهەڵات.

دەوڵەتی سوریا یەکیک لە قورسترین شەڕەکانی ئەو چەند ساڵەی دوایی لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەست پێ کردووە کە بۆتە هۆی کوشتنی خەڵکێکی زۆر لەو ناوچەیە.