مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا و گەڵاڵەی دەرکردنی سوپای پاسداران لە ئابوری ئێران

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا و گەڵاڵەی دەرکردنی سوپای پاسداران لە ئابوری ئێران

کۆمیتەی کارووباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا ڕەشنوورى گەڵالەیەکی ئامادە کردووە کە کۆمپانیاکانی گرێدراو بە سوپای پاسدارانى ئێران دەکاتە ئامانجی گەمارۆیەکى تووندى ئابووری.

 

ئەو ڕەشنووسە لە لایەن ئێد رۆیس بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا و ئیلیۆت ئینگل ئەندامی باڵای دیموکرات ئەو کۆمیتەیە پێشنیار کراوە و ئەو ڕەشنووسە "یاسای دەرکردنی سوپای پاسدارانی لە ئابوری ئێران " ناودێر کراوە. بە پێی هەواڵی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، لە ئەگەری پەسەندکردنی یەکجاری ڕەشنووسەکە، دەوڵەتی ئەمریکا لەسەریەتى کە هەر کۆمپانیایەکى خاوەن پشک کە سوپای پاسداران تێدا خاوەنیەتى، بخاتە لیستی گەمارۆکانەوە.

لێدوانی رۆیس و ئینگل سەبارەت بەو گەڵالە:

گەڵاڵەی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران، شەوی پێنجشەممە لەسەر ماڵپەڕى ئەو کۆمیتەیە داندرا. ئێد رۆیس بەرپرسی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران لە هەمبەر ئەو گەڵاڵەیە گوتی "سوپای پاسداران وەک گرینگترین کارەکتەری ئابووری ئێران ، دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانى تیرۆریزم و بەرنامەی سارووخە باڵستیکەکانی ئێرانی لە ئەستۆیە".

ڕۆس باسى لەوە کردووە کە "پێویستە بە سەدان کۆمپانیای سێبەری ئەو ناوەندە گەمارۆیان بخرێتە سەر و ئەو ڕەشنووسە پاڵپشتی تەواوی دوو حزبی سەرەکی ئەمەریکای لەسەرە، ئەو گەڵاڵەیە بە تەواوى ڕێ لە پێدانى ڕاستەوخۆى دراویی بۆ گرووپە ترۆریستییەکان دەبەستێت.

ئیلیۆت ئینگل ئەندامی باڵای کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕەشنووسەکە گوتی "سوپای پاسداران هۆکاری بزوێنەری بەشداری مەترسیداری ئێرانە لە سوریە و وێڕای پۆتین هاوکاری ڕێژیمی تاوانبارى ئەسەد دەکەن".. "ئەو گەڵالە بە بێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەڵێنیەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی ڕیککەوتنی ئەتۆمی هەبێ، دەستڕۆشتویی توندرەوەکان کەم دەکاتەوە".

  چاوەدێریکردنی گەمارۆکانى سوپاى پاسداران لە دوای هەڵوێستەکانی ترامپ

هەوڵەکان بۆ ئابوورەى گەمارۆى سەر سوپاى پاسداران لە کۆنگرەدا، ماوەیەک لەوەپێش و دوای هەڵوێستەکانی ترامپ رووی لە زیادبوون کرد. سەرۆککۆماری ئەمەریکا رۆژی هەینی ٢٢ی رەشەمە جارێکی دیکە ‌هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی بەرجامی کرد، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە دوایین جارە هەڕەشە دەکات! ناوبراو هەر ئەوکاتە داوای لە کۆنگرە کرد کە ڕێڕەوی گەمارۆى دارایی سەر سوپاى پاسداران دابڕێژرێت. ترامپ گوتى "نابێ هیچ یەک لە شەریکەکانی ئێمە لەگەڵ ئەو گرووپانەی کە دیکتاتۆری ئیران قوڵتر دەکەنەوە یاخود سەرچاوەی داهاتی سوپای پاسداران و تیرۆریستان دابین دەکەن، ئاڵوگۆریان هەبێ". دۆنالد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا گەڵاڕێزانی ئەوساڵ ئیزنی دا بە وەزاڕەتی خەزانەداری وڵاتەکەی سوپای پاسداران لە لیستی گەمارۆکانیدا جێ بکاتەوە.

  گەڵالەکە باس لە چی دەکات؟

ڕەشنوسی "یاسای دەرکردنی سوپای پاسداران لە ئابوری ئێران " بۆ ئەوەی ببێت بە یاسا پێوێستە لە مەجلیسی نوێنەران و هەروەها سێنای ئەمریکا پەسەند بکرێ و لەو حاڵەتەدا سەرۆککۆمار دەتوانێ وەک یاساش ڕایبگەیەنێت. دەوڵەتی ئەمریکا هەروەها بە پێویستی دەزانێ پێش بگرێ بە ئەندامبوونی ئێران لە ڕێکخراوی بازرگانى جیهانی تا ئەو ڕۆژەی ئێران پشتیوانییەکانی لە تیرۆریزم بە تەواوەتی ڕابگرێ.

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێ کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستییەکان، بە تایبەت حیزبووڵا و حەماس و هەروەها گرووپەکانی دیکەی وەک حوسییەکانی یەمەن دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.