دراوێکی نوێ لە ئیسرائیل بە وێنەی دۆناڵد ترەمپ ەوە

دراوێکی نوێ لە ئیسرائیل بە وێنەی دۆناڵد ترەمپ ەوە

ڕاگەیاندنی دراوێکی ئاسنی نوێ  لە لایەن دامەزراوەیەكی ئیسرائیلی ، كە وێنەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای لەسەر هەڵكۆڵدراوە.

ئەم دامەزراوەیە ئاماژەی بەوەكردوە، "وەك سوپاس گوزارییەك" بۆ ترامپ لەبەرامبەر ناساندی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل ئەو كارەیان كردووە.

لە دراوە نوێیەكەدا لە پاڵ دۆناڵد ترامپ، وێنەی پاشا سیروس هەڵكۆڵدراوە، كە دوو هەزار و 500  ساڵ لەمەوبەر رێگەیدا بە جولەكە كۆچبەرەكانی ناوچەی فارس بگەڕێنەوە بۆ قودس و ناوچەكانی خۆیان.
 

سەرۆكی دامەزاروەكە " رابی مۆردێجای پیرسۆف  "، رایگەیاندووە، "ترامپ هاوشێوەی سیروس  بانگەشەیەكی گەورەی كرد لە ناساندنی قودس-دا وەك پایتەختی ئیسرایل".

هەرچەندە ئەو دراوە هیچ نرخێكی بازرگانی نیە و مامەڵەی پێوە ناكرێت، بەڵام وەك بەشێك لە مێژوو دەمێنێتەوە و بۆ مامەڵەی تایبەت و "بەخشین" بەكاردێت، بەو پێیەی دامەزراوەكە، دامەزراوەیەكی قازانج نەویستی پەروەردەییە و ئامانجی بڵاوكردنەوەی "بەخشین" و هاوكاری پەیامی ئاینی جو-ە.

بەپێی دامەزراوەكە نرخی یەك لەو دراوە ئاسنە بەرامبەر بە ٥٠ دۆلاری ئەمەریكییە.