"کۆمپانیای رۆس نەفت له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك کاردەکات" 

"کۆمپانیای رۆس نەفت له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك کاردەکات" 

بەوتەی وەزیری نه‌وتی عێراق، وەزارەتەکەی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاركردنی كۆمپانیای رۆس نه‌فتی روسی له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك نیشانداوە. 
جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگەیاندووە، کە ئەوان به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌، كۆمپانیای رۆس نه‌فتی روسی كاره‌كانی له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك فراوانتر بكات، به‌ڵام پێویسته‌ ئەو كۆمپانیایە، به‌هه‌مەهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بی بی، پڕۆسه‌كه‌ پێکەوە بەڕێوەببەن.
ئەوەش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لەماوەی رابردوودا، بەمەبەستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان، له‌ هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای رۆس نه‌فتی روسی رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد