فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ عەفرین دەکەن
به‌هجه‌ت عه‌بدۆ ، وه‌زیرى به‌رگرى عه‌فرین، ڕایگه‌یاند، فرۆكه‌كانى توركیا كاروانى هاوكارییه مرۆییه‌كانیان بۆ عه‌فرین بۆردومان كردوە.
بە ووتەی وه‌زیرى به‌رگرى عه‌فرین ، یه‌كه‌م هاوكارى مرۆیى خاچى سنوورى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یشته كانتۆنى عه‌فرین، بەڵام پاش تۆپبارانكردنى هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى توركیاوە به‌شێك له هاوكارییه‌کان له‌ناوچوون.
عه‌بدۆ وتیشى، له‌گوندى مریه‌مى ناوچه‌ى شه‌ڕا هاوكارییه مرۆییه‌كان كه له‌كه‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نى پێكهاتوون، گه‌یشتووه‌ته كانتۆنه‌كه و به‌سه‌ر ئاواره‌كانى سه‌رسنووركه هاتوونه‌ته سه‌نته‌رى عه‌فرین دابه‌شده‌كرێت.
هەروەها " ئایۆلاندا جاكۆمێنت "، وته‌بێژی رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له‌ئه‌مساڵدا ڕێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی مانگی سوری سووریی ڕه‌زامه‌ندییان له هه‌موو لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان وه‌رگرتووه تاکوو ، كاروانێكی هاوكاریی بگه‌یه‌ننه ناوچه‌ی عه‌فرین.
هەروەها سەبارەت بە دۆخى ئه‌مڕۆى عه‌فرین، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌سه‌رجه‌م سنووره‌كانى عه‌فرین تۆپباران و هێرشه‌كانى سوپاى توركیا به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانانیش به‌رگرى ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ى ئه‌و، له ئه‌نجامى بۆردومانه‌كانى ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى سڤیل له ڕاجۆ و جێنده‌ریسێ و شه‌ڕا، شه‌هید و برینداربوون