سنووری پردێ : لە لایەن هاوپەیمانان بۆردوومانی داعش دەکەن

سنووری پردێ : لە لایەن هاوپەیمانان بۆردوومانی داعش دەکەن

هاوپەیمانانان بە فڕۆکە جەنگییەکانیان لە سنووری شارۆچکەی پردێ بۆردوومانی چەکدارانی داعش دەکەن.

بەڕێوەبەری شارۆچکەی پردێ-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک " عەبدولموتەڵیب نەجمەدین " ، بە ڕایگەیاندوە کە ، چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی کە بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەی هاوپەیمانانن، لە ئاسمانی سنووری شارۆچکەکە دەسوڕێنەوە، دواجار ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بۆردوومانی گوندەکانی نەبیاوە، شانشین و قەزنەفەر-یان دەستپێکردووە کە دەکەونە ناوچەی ساڵەییەوە. 

" عەبدولموتەڵیب نەجمەدین " بەرێوەبەری شارۆچکەی پردێ دەڵێت، بۆردوومانەکان بۆ کردنە ئامانجی چەکدارانی داعشە کە لەو گوندانە بوونیان هەیە و دانیشتووانەکەشی چەند جارێک ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەچاوی خۆیان لەو شوێنانە چەکداری داعشیان بینیووە.

بەگوێرەی ووتەکانی ، بەرێوەبەری شارۆچکەی پردێ  ،بۆردوومانکردنی ئەو ناوچەیە بەردەوامە و دیارنییە کەی کۆتایی بە بۆردوومانەکان دەهێنرێت