پۆلیسی تورکیا پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەستگیردەکات

پۆلیسی تورکیا پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەستگیردەکات

هێزە ئەمنییەكانی توركیا بەسیمە كۆنجا، پەرلەمانتاری (هەدەپە)ی شاری سیرتی باكووری كوردستان دەستگیر دەکەن.
ئاژانسەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، کە (بەسیمە كۆنجا) پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان كە لەهەمانكاتدا وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە-یە لە پەرلەمانی توركیا لەفڕۆكەخانەی شاری باتمان دەستگیركراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دوای دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی باتمان گواستراوەتەوە.
رونیشکراوەتەوە، کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی (بەسیمە كۆنجا) بە تۆمەتی بانگەشە بۆ پەكەكە و كەجەكە دەگەڕێتەوە، بڕیارە لەرێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە لەدادگای ئیستەمبوڵ و ئەنقەرە وتەی لێوەربگیردرێت.
لەماوەی رابردووشدا چەند جارێكی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە، بەسیمە كۆنجا، پەرلەمانتاری هەدەپە دەستگیركراوە بەڵام بە كەفالەت ئازادكراوە.