كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەرگرتنی پارەی كارتی دەنگدان رادەگرێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەرگرتنی پارەی كارتی دەنگدان رادەگرێت

بەوتەی ئەندامێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەو بڕە پارەیەی كە لەبەرامبەر پێدانی دووبارەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لەهاووڵاتیان وەردەگیرا راگیراوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاندووە، کە لەپێشتر هەر هاووڵاتییەك كارتی ئەلكترۆنی دەنگدانی ونبكردایەو بهاتە وەریبگرتایەتەوە ئەوا بڕی (٢٥) هەزار دیناری عێراقی لێوەردەگیرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕیارە راگیراوە.
رونیشیکردووەتەوە، کە سەرەتا بڕیارەكە تەنها ئاوارەکانی دەگرتەوە، كە بەهۆی خراپی ژیانیانەوە نەیاندەتوانی ئەو بڕە پارەیە بدەن، بەڵام لە ئێستادا ئەو پارەیە هیچ هاووڵاتییەك وەرناگیردرێت.
ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت، هەركەس بیەوێت كارتی تازەی ئەلكترۆنی دەنگدان دەربكات پێویستە بچێتە لای پۆلیس، نوسراوێك پڕبكاتەوە كە كارتەكەی ونكردووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی دیكەو مەبەستێكی دیكە بەكارنەیەت.