مۆستەفا هێجری وەک لێپرسراوی گشتی " حدکا " هەڵبژێردرایەوە

مۆستەفا هێجری وەک لێپرسراوی گشتی " حدکا " هەڵبژێردرایەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆنگرەى شازدەهەمى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران کە ناوەندەکەی لە شارى کۆیەى باشوورى کوردستانە، بەڕێوە چوو و لە پاش زیاتر لە سێ ڕۆژ قسە و باس، ئەم تەوەرە سەرەکیانە کاریان لەسەر کرا و پەسەند کران

ـ گەڵاڵەى هێجرى کە زیاتر لە ساڵ و نیوێک کارى لەسەر کردبوو و لە کۆمیتەى ناوەندى قبوڵکرا و لە کۆنگرەکەدا ١١٦ ئەندامى بەشداربوو ٩٨ دەنگى پێ درا.

ـ گۆڕینى ناوى سکرتێرى گشتى بە " لێپرسراوى گشتى " کە " مۆستەفا هێجرى وەک لێپرسراوى گشتى دیسان هەڵبژێردرایەوە .

لە یەکەمین دانشتنی ناوەندی سیاسیدا جێگری لێپرساوی گشتی دەست نیشاندەکرێ کە هاوکات دەبێتە بەرپرسی ناوەندی سیاسی . .

بۆ یەکەمین جارە دوای ٤٠ ساڵ لە ناو حێزبی دیمۆکرات کوردستان دا لە فۆرم و پێکهاتە و بەرێوەبەری خۆیدا گۆڕانکاری بنەڕەتیان کردووە

ـ هەڵوەشاندنەوەى کۆمیتەى ناوەندى و دانانى ئەنجوومەنى سیاسى کە لە ١٣ کەس پێک هاتووە "٢یان لە ئەورووپا و ١١یان لە باشوورن و هەروەها لەو ١٣ کەسە ٢یان ژنن."

ـ حەوت کەس لە ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى پێشوو خۆیان هەڵنەبژاردووەتەوە تا دواتر لە ڕێگەى لێپرسراوى گشتییەوە دەستەبژێر بکرێن بۆ 'ناوەندى کارگێڕى' کە ئەوانیش بریتى بوون لە 'مۆحەمەد نەزیف قادرى، کاوە بەهرامى، ڕۆستەم جیهانگیرى، تاهێر مەحمودى، حەمە ساڵح قادرى، مۆحەمەد ساحێبی، ناهید حوسەینى'.

ـ پێداگرى لەسەر خەباتى شاخ و پێشمەرگایەتی کراوەتەوە.

ـ چەند کەسێک لە کۆمیتەى ناوەندى پێشوو دەنگیان نەهێناوەتەوە.