چاوپۆشی دۆناڵد ترامپ لە یاسا ئەمنییەکانی ناوەکی بەرامبەر سعوودیە

چاوپۆشی دۆناڵد ترامپ لە یاسا ئەمنییەکانی ناوەکی بەرامبەر سعوودیە

واشینتۆن پۆست : لەوانەیە " دۆناڵد ترامپ " یاسا ئەمنییەکانی ناوەکی ئەمریکا بۆ درووست کردنی ڕئاکتۆرەکانی سعودیە لە بەر چاو نەگریت .

 

ڕۆژنامەی ئەمریکی ڕایگەیاند :  لەوانەیە " ترامپ " بۆ بردنەوەی قەراردادە چەند میلیارد دۆلارییەکانی درووست کردنی ڕئاکتۆرە ناوەکییەکان سعوودیە هەندێک لە یاسا قورسەکانی ئەمنییەتی ناوەکی ئەمریکی لە بەرامبەر ئەم ووڵاتەدا لە بەرچاو نەگرێت .

  

ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا نووسێ :

بڕیار وایە عەرەبستان حەفتەی داهاتوو مقاولە هەڵبژێردراوەکانی بۆ درووست کردنی ٢ ڕئاکتۆری ناوەکی بۆ ئەم ووڵاتە لە سەحراکانی نزیک " خەلیج فارس " بناسێنێت . بەهای ئەم ڕێککەوتنانە بە چەندین میلیارد دۆلار تەخمین دەکرێ .

هەروەها ئەم ڕئاکتۆرە ناوەکییانە بۆ " مۆحەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی سعوودی ، سۆقلێکی نێودەوڵەتی  وە هەروەها هێز بە دوای خۆیدا دینێ وهەنگاوێکێ دیکەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ پڕۆگرامە ناوەکییەکەی ئێران کە گرینترین رەقیبی عەرەبستانە لە ناوچەکەدا

 

جان ووڵفشتاڵ " بەرێوبەری بەشی کۆنترۆڵی تەقەمەنی ئەنجوومەنی ئەمنی نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئۆباما دەڵێ، ئەگەر بێت و سعوودییەکان ڕێکەوتنێکی بێ سنوور بە دەست بێنن ئەوە ڕێکار ودەرهاوێشتەی زۆرترسناکی لە ناوچەکە لێ درووست دەبێت و هەموو سیاسەتەکانی ٥٠ ساڵەی ئەمریکا دوچاری شکست دەبێت .

واشینتۆن پۆست لە بەردەوامی دا دەنووسێ : ئەم مەسەلەیە هەڵسەنگاندنێکی گرینگە بۆ سیاسەتی دەرەوە و هەروەها توانای وتوووێژەکانی ترامپ ە ." دۆناڵد ترامپ و جێرد کۆشنێری زاوای و هەروەها رێک پێری وەزیری وزە ی ئەمریکا سەفەرێکیان بۆ ڕیاز کرد هەروەها گەمازەنییەکی زۆر چڕیان لەگەڵ وەلیعەهدی سعوودیە داپێک هێنا و پێش ئەو دیدارانە چەندین ڕێکەوتنی گەورەیان بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا بە دەست هێنا . لەم حالەدا دەتوانین بڵێین زۆری نەماوە ئەم ڕێکەوتنانە بگەنە سەمەر و مێوە بدەن .   

 

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، یاسای سەرەکی سەبارەت بە فرۆشتنی کەل و پەلی ناوەکی بە عەرەبستان لە سەنەدێک بە ناوی ڕێککەوتنی ١٢٣ ڕیک خراوە کە بە دوای یەکێک لە یاساکانی وزەی ناوەکی ١٩٥٤ ی ئەمریکا ناسێندراوە .

 

ئەمریکا لەگەڵ ٢٧ ووڵاتی جیاوازی جیهان ڕێککەوتنی ١٢٣ ی هەیە ، کە بۆ هەر ووڵاتێکیش بە پێی شەرایت جیاوازی هەیە . بۆ نمونە ڕێککەوتنامەکانی ئەمریکا لەگەڵ تایوان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی زۆر قورس و سنوردارە بەڵام ڕیککەوتن لەگەڵ هێند و یابان بە پێچەوانەوە هەندێک ئاسانکاری و ڕێگەی کراوەی هەیە .

.

هەروەها ، سەبارەت بە ڕەوتی بەشداری لە درووست کردنی رئاکتۆرە ناوەکییەکانی عەرەبستان بووەتە هۆی هەندێک ئاڵۆزی لە دانیشتنە سیاسییەکانی ئەمریکادا . هەندێک پێیان وایە کە واشینتۆن نابێ لە سەر قورسایی و سنوردار بوونی ڕیکەوتنەکانی پاشگەز بێتەوە ،بەڵام هەندێکی دیکەش دەڵێن ئەگەرئێتیحادییەکانی ئەمریکا ئەم ڕێککەوتنانە لە دەست بدەن کۆمپانیای " ڕووس ئەتۆم " ئەم ڕئاکتۆرانە درووست دەکەن . ئەمەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی زیاتر دزە کردنی دیپلۆماسییەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا .