هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌مۆنتینگرۆ
كه‌سێكی نه‌ناسراو، هێرشی دەکاتە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌مۆنتینگرۆ و دواتریش خۆی دەتەقێنێتەوە، ئەمریکاش داوای له‌هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه له‌و ناوچه‌یه دوور بكه‌ونه‌وه.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیته‌رز، كه‌سێكی نه‌ناسراو کە به‌بۆمبی پێ بووە هێرشی کردووەتە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌شاری (بودگوریچا)ی پایته‌ختی مۆنتینگرۆ و دواتریش خۆی ته‌قاندووەته‌وه.
لای خۆشیەوە له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لەبودگوریچا. داوای له‌هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه له‌و ناوچه‌یه دوور بكه‌ونه‌وه.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەو شارەی تەقینەوەکەی تێدا رویداوە، باری نائاسایی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوه.
لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکەشەوە، ئاژانسەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە، کە تەقینەوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
كۆماری (مۆنتینگرۆ) بچوكترین كۆماری یۆگسلافی پێشووه‌و له‌مانگی ئایاری داهاتوودا ده‌بێته (٢٩)یەمین وڵات كه ده‌چێته (هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی)یەوە.