روسیا کەوتنە خوارەی فڕکەیەکی خۆی راگەیاند

روسیا کەوتنە خوارەی فڕکەیەکی خۆی راگەیاند

وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشکرایکرد، کە ئەو فڕۆكەی لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە لەئیدلبی باكووری رۆژئاوای سوریا خرایە خوارەوە، فڕۆكەیەكی جەنگی روسی بووە.
و فڕۆكەوانەكەشی گیانی لەدەست داوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بەرگری روسیا، بڵاویکردەوە کە فڕۆكەیەكی جەنگی روسی جۆری (Su-25) لە ناوچەی داماڵدراو لەشاری ئیدلبی سوریا خراوەتە خوارەوە.
باس لەوەشکراوە، کە پێش كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە، فڕۆكەوانەكە توانیویەتی خۆی رزگار بكات، بەڵام دواتر لە شەڕوپێكدادانێك لەناوچەیەكی ژێر كۆنترۆڵی بەرەی نوسرە کوژراوە.
بە پێی راگەیندراوەکەی وەزارەتی بەرگری روسیا، بەمەبەستی رادەستكردنی تەرمی فڕۆكەوانەكە، كارەكان لەنێوان هەردوو وڵاتی گەرەنتیكاری ناوچەكانی داماڵدراو لە پێكدادان لە ئیدلب كە روسیا و توركیایە بەڕێوە دەچێت.