کێشە و شەڕەکانى نێوان تورکیا و پەکەکە

کێشە و شەڕەکانى نێوان تورکیا و پەکەکە

کارناسی باڵای پرسی ڕۆژهە‌ڵاتی ناوین دوکتۆر " مارگرێتا کۆنایێڤ "  لە گفتوگۆیەکدا باسى کێشە و شەڕەکانى نێوان تورکیا و پەکەکە دەکات :

 

"هیچ به‌رژە‌وه‌ندییەکی ڕوون بۆ ئاگربەستی نێوان پە‌کە‌کە‌ و تورکیا بوونی نییە‌".. یە‌کە‌م شت کە دە‌بێت ئاماژەی پێ بکرێت ئە‌وەیە‌ شەڕی ئە‌م دواییە‌ی نێوان دەوڵە‌تی تورکیا و پە‌کەکە‌ کاریگە‌ریی زۆری کردۆته‌ سەر خە‌ڵکی ئاسایی. زیاتر له‌ 400 هاووڵاتیی سڤیل کوژران. ده‌یان هە‌زار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان لێ فە‌وتا و سەدان هە‌زاریش ئاوارە‌ بوون هە‌ر بۆیە‌ش پیویستە‌ کاتێک باس لە‌ دەستکەوت یان خە‌ساری تورکیا و پەکە‌کە دەکەین ئەو بابە‌تە‌ بخە‌ینە‌ پاڵ ئازار و چە‌رمە‌سە‌ریی خە‌ڵکی کورد لە‌ شەڕی سه‌ر شە‌قامی نێوان ئە‌و دوو لایەنە"‌.

 

"دەوڵەتی تورکیا توانیی پەکە‌کە‌ له‌ شارە کوردنشینە‌کان بکاتە‌ دەرە‌وه‌ و ستراتێژیی دە‌سە‌ڵاتدارانە‌ی ئە‌ردۆغان یارمە‌تیی ناوبراوی دا هاوپە‌یمانیەتی و یه‌کێتیی خۆی لەگە‌ڵ نە‌تە‌وە‌خوازانی وڵاتە‌کە‌ی تۆکمە‌ بکات".. "بەڵام ئەردۆغان پاڵپشتیی کوردی له‌ دە‌ست دا".. "پەکەکە‌ش وە‌ک دە‌وڵەتی تورکیا دەستکە‌وت و زیانی لە‌و شە‌ڕە فراوانە دا‌ هە‌بوو. پە‌کە‌کە سە‌رکە‌وتوو نەبوو لە بەردەوام بوونی کۆنترۆڵی خۆی به‌ سە‌ر شارە‌ کوردنشینە‌کانی تورکیا و نە‌یتوانی بە‌و شێوازەی خۆی دە‌یویست شۆڕشێکی فراوانی کوردی دابمەزرێنێت".

 

"تورکیا تە‌رکیزی کردوووە‌تە‌ سەر چە‌کی مۆدێڕن و ورد کە‌ ئە‌وەش پێشکە‌وتنێکی ئیجابییە بۆ تورکیا چونکە‌ ئە‌و بابە‌تە‌ دە‌بێتە‌ هۆی ڕێگریکردن لە‌ ماڵ‌وێرانی و ڕووخاندنی زیاتر لە شە‌ڕ وه‌ک ئەوەی لە‌ ئامەد و جزیرە‌ بینیمان و گیانی ژمارەیەکی کە‌متر لە‌ خە‌ڵکی سڤیل کە‌وتە‌ مە‌ترسییە‌وه‌ بەڵام لە‌ لایەکی دیکەوه‌ دە‌ستپێڕاگەیشتنی پەکە‌کە‌ بە‌ چە‌کی مۆدێڕنتر و کوشندە‌تر کە‌ مەودایێکی زیاتریش دەبڕێت مانای ئە‌وەی دەبێت شە‌ڕی دواییی نێوان پە‌کە‌کە‌ و سوپای تورکیا قورستر دە‌بێت".

 

"ئێستا بۆ ئاگربەست هیچ دوورڕوانینێک بوونی نییە‌ چوونکە ئە‌ردۆگان قازانج لەوە دە‌کات ‌ وا بنوێنێت کە دەتوانێت ووڵاتەکەی بە‌ ئەمنی بهێڵێتە‌وە‌ و ڕێگری بکات لە‌ سە‌رهە‌ڵدانی توندووتیژی، ئە‌و‌ش لە سە‌روبە‌ندی هەڵبژاردنی داهاتوودا بە‌ڵام ناوبراو ئە‌و بابە‌تەی‌ بە‌ دە‌ستبە‌سەرکردن و گرتنی ڕکابە‌رە سیاسییە‌کانی خۆی بە‌ تایبە‌ت چە‌پە‌کان و سەرکردە کوردە‌کان دە‌باتە‌ پێشێ نەک لە ڕێگای چارە‌سەری قەیران به‌ گفتوگۆ و دانووستان".