بەهۆی روداوەکەی خانەقینەوە (٣) کەس دەستگیرکراون

بەهۆی روداوەکەی خانەقینەوە (٣) کەس دەستگیرکراون

بەهۆی روداوە تیرۆرستیەکەی شەوی پێنج شەممە خانەقین سێ کەس دەستگیرکراون، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین دەڵێت، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دەستگیرکراوەکاندا دەکەین.
ئەمڕۆ شەممە دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خانەقین ئاشکرایکرد، کە هێزەکانی پۆلیس توانیان (٣) کەس بەتۆمەتی هێرشە تیرۆرستیەکەی شەوی پێنجشەممە دەستگیر بکەن کە لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـە (٧) کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون".
رونیشیکردەوە، کە "دەستگیرکراوەکان عەرەبن و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دەستیپێکردووەو تا دەگەیەنە ئەنجام و دواتر هۆکاری ڕووداوەکە بۆ هەمووان ئاشکرادەکەین".
شەوی پێنج شەممە لەشارۆچکەی خانەقین چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللـەیان لە دوکانێکی سەرتاشی کرد، بەوهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوەو سێ کەسیش بریندار بوون کە پێنج لەو هاووڵاتیانە کورد بوون و دوانیشیان عەرەب بوون.