پارتەکەی ئەگێلا مێرکڵ و پارتی سۆشیال دیموكراتەكان رێکەوتن

پارتەکەی ئەگێلا مێرکڵ و پارتی سۆشیال دیموكراتەكان رێکەوتن

بەمەبەستی پـێكهێنانی حكومەتی نوێی وڵاتەكەیان، پارتی یەكێتی كرستیانە دیموكراتەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ پارتی سۆشیال دیموكراتەكان گەیشتنە رێکەوتن.
بەپێی هەواڵێکی دەزگاكانی راگەیاندنی ئەڵمانیا، پارتەكەی ئەنگێلا مێركڵ کە پارتی یەكێتی كرستیانە دیموكراتەكانە دەستپێشخەری گەورەی بۆ سۆشیال دیموكراتەكان كردووە تا گەیشتوون رێككەوتن.
باس لەوەشکراوە، دۆسیەی وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا دەدرێتە دەستی سۆشیال دیموكراتەكان، لەگەڵ وەزارەتەكانی دەرەوە و كار و داد و كۆمەڵایەتی و ژینگە، لە بەرامبەریشدا پارتەكەی ئەنگێلا مێركڵ هەردوو وەزارەتی ئابوری و بەرگی وەربگرێت، پارتی یەكێتی كۆمەڵایەتی كرستیانی باڤاریاش وەزارەتی ناوخۆ وەردەگرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ماوەی چوار مانگە وتووێژ و گفتوگۆ لەنێوان ئەو دوو پارتەدا بەردەوامی هەیە، تا ئێستاش هەردوولایەن بەردەوامن لە تاوتوێکردنی وردەکارێکانی رێکەوتنەکەیان.