ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ بەپلەی مولازمی یەک لە قەزای دەربەندیخان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
لە راگەندراوێکدا، رائیدی مافپه‌روه‌ر ئیقبال محەمەد وتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە،  ئەو ئەفسەرە بە ناوی (ر، ا، ح) بەدەمانچە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا خۆی کوشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی كراو لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ .
لە بارەی هۆکاری رووداوەکەشەوە پۆلیس تائێستا هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.
ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان رووداوی خۆکوشتن بەشێوازی جیاجیا رووی لەزیادبوون کردووەو بەشێک لەو رووداوانە بۆ خراپی دۆخی ئابووری گەڕێنراوەتەوە.